ل.ن.سەنگەسەر

ل.ن.سەنگەسەر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ل.ن.سەنگەسەر, Sangasar, As Sulaymaniyah.

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و سێ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكانبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانتاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە ...
31/07/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و سێ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ی تەمووزی 1983، بەشێک بوو لە دەستپێكی زنجیرە تاوانێکی ڕێکخراو، لە بێسەروشوێنکردنی دوازدەهەزار گەنجی کوردی فەیلی، تا شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان و بادینان، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان، تەعریب و ڕاگواستن و دەیان تاوانی نامرۆڤانەی تر كە بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامە و شکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلەكەمان لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون. لە ئەنفالی بارزانییەکاندا، ڕژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی گەنج و پیری بارزانی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و کوردبوون و بە بیانووی بێ بنەما دەستبەسەر کرد و دوای ڕاگواستنیان، بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن.
جێگەی داخێکی زۆرە، تا ئێستاش برینی هیچ یەکێک لەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانە ساڕێژ نەکراون. لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەویی سەرجەم ئەو تاوان و ستەمانە بکاتەوە کە لە سەدەی ڕابردوودا دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراون.

لە چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەم كە لەو ساتە پڕ لە ئازارانەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. پێزانینم بۆ خۆڕاگریی بێوێنەی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بەهێز و خۆڕاگرانەی بارزانی هەیە کە ساڵانێکی زۆر، ئازاری دووری و لەدەستدانی ئازیزانیان چەشت، بەڵام سەریان دانەنواند و هەزاران ڕۆڵەی سەربەرز و نیشتیمانپەروەریان پێگەیاند.

لەم یادە دڵتەزێنەدا، سڵاو بۆ گیانی پاکی بارزانییە ئەنفالكراوەكان و سەرجەم شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین.

مسعود بارزانی
31ی تەممووزی 2026

لیژنەی ناوچەی سەنگەسەری پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی لە خانەوادەی وەستا هێمن باوکی هەردوو پەپولە کاکە هامنۆ و هێڤ...
27/07/2026

لیژنەی ناوچەی سەنگەسەری پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی لە خانەوادەی وەستا هێمن باوکی هەردوو پەپولە کاکە هامنۆ و هێڤار دەکات

به‌ناوی خودای بەخشندە و میهره‌بان به‌ڕێزان خانەوادەی وەستا هێمن
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی هەردوو پەپولەکەت( هێڤار و هامنۆ)مان پێگەیشت
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین. دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

‎لیژنەی ناوچەی سەنگەسەری پارتی دیموکراتی کوردستان

12/07/2026
10/07/2026

☀️گوتمان و کردمان.. بۆیە کردارەکانمان بوونە ناسنامەی سەرکەوتنمان..
📌پلان.. کارکردن.. ئاییندە..

ئەم لینکە بکەرەوە، هەموو شتێک لە بارەی ئەو خەڵاتەوە بزانە کە بەخشرایە نێچیرڤان بارزانیhttps://kurdistantv.net/ku/news/24...
08/07/2026

ئەم لینکە بکەرەوە، هەموو شتێک لە بارەی ئەو خەڵاتەوە بزانە کە بەخشرایە نێچیرڤان بارزانی

https://kurdistantv.net/ku/news/247624

06/07/2026

☀️ژێرخانی ڕێگەوبانمان بردە قۆناغێکی پڕشنگدار..

ل.ن.سەنگەسەرسەردان و بەسەر کردنەوەی هەڤاڵان
05/07/2026

ل.ن.سەنگەسەر
سەردان و بەسەر کردنەوەی هەڤاڵان

بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار لێدوان و ڕەفتارەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچوک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.هەرکەسێ...
05/07/2026

بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار

لێدوان و ڕەفتارەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچوک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.
هەرکەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ خەڵکێک دابنێت، کە ئیشی لەگەڵ دەکەن و ڕێز قایل بێت، ئەوا ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناکات و کورتان لەخۆی ناکا !!...
کەسێک کە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچوک و دەروون شێواوی دەبینین، کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە.

هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
2026/7/5

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە راوەدوونانی گەندەڵکاران بەردەوام دەبن و سوپاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەکات https...
04/07/2026

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە راوەدوونانی گەندەڵکاران بەردەوام دەبن و سوپاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەکات

https://kurdistantv.net/ku/news/247470

04/07/2026

☀️بڕبڕەی ئاسایشی وڵاتمان بونیات نا..
📌کشتوکاڵ، چیرۆکێکی دیکەی سەرکەوتنمانە..

Address

Sangasar
As Sulaymaniyah
46013

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ل.ن.سەنگەسەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share