28/04/2025
ئەمڕۆ کۆمپانیاکەمان پێشوازی لە خوێندکارانی بەشی بازاڕگەری و پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد بە مەبەستی ئاشناکردنیان بە لایەنە کردارییەکانی بواری براندینگ. لە سیمینارێکدا کە لەلایەن پسپۆڕانی کۆمپانیای RFI (سەر بە گرووپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە) پێشکەشکرا، باس لە ستراتیژییەکانی بنیاتنانی براند و ڕۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە سەرخستنی دامەزراوەکان کرا. ئامانجی سەرەکیمان هاوبەشکردنی ئەزموونی پیشەییمانە لەگەڵ پسپۆڕانی داهاتووی ئەم بوارە گرنگەدا.
Today, our company welcomed students from the Department of Marketing and Public Relations at Sulaimani Polytechnic University. The visit aimed to familiarize them with the practical aspects of branding. In a seminar presented by specialists from RFI Company (part of the Halabja Group), strategies for brand building and the role of public relations in the success of organizations were discussed. Our primary goal is to share our professional experience with the future specialists in this important field.
اليوم، استقبلت شركتنا طلاب قسم التسويق والعلاقات العامة في جامعة السليمانية التقنية بهدف تعريفهم بالجوانب العملية في مجال بناء العلامة التجارية (البراندينك). في ندوة قدمها متخصصون من شركة RFI (التابعة لمجموعة شركات حلبجة)، تمت مناقشة استراتيجيات بناء العلامة التجارية ودور العلاقات العامة في نجاح المؤسسات. هدفنا الرئيسي هو مشاركة خبرتنا المهنية مع المتخصصين المستقبليين في هذا المجال الهام.