05/12/2023
سودەکانی خواردنی هەنگوین لەڕوی پزیشکیەوە :
١-رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی توشبون بە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و چەند جۆرێکی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٢-هەنگوین مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە لەو کەسانەی توشبونی شەکرەی جۆری دوەمن، تەنیا پێویستە رێژەیەکی کەمی لێبخۆن، دڵنیابنەوە لەوەی هەنگوینی دەستکرد نەبێت و سروشتی بێت.
٣-سوتاوی چاکدەکاتەوە، میسرییە کۆنەکان هەنگوینیان بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی بەکارهێناوە، تا ئەمڕۆ یەکێکە لە رێگە باو و کاریگەرەکان، سوربونەوە و هەوکردنی سوتاوی کەمدەکاتەوە.
٤-پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانەی تێدایە، پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.
٥-رێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆڵ هۆکارە بۆ ئەوەی چەوری لەناو خوێنبەرەکان دروست ببێت، ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک، بەڵام هەنگوین ئەو رێژە کۆلسیتڕۆڵە کەمدەکاتەوە.
٦-هەنگوین یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ نەهێشتنی کۆکە بەتایبەتی لە منداڵدا، بەڵام پێویستە نەدرێت بە منداڵی خوار تەمەن ١ ساڵ.
٧-سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، دژە بەکتریا و دژە ئۆکسانە، سیستمی بەرگری بەهێزدەکات بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان. پزیشکان هەمیشە رێنمایی خه‌ڵکی دەکەن، لەسەر گەدەی بەتاڵ هەنگوین بخۆن، چونکە سودە تەندروستییەکانی زۆرن، تێکەڵکردنی لەگەڵ شیردا جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.
کاریگەریییەکانی خواردنی ڕۆژانەی هەنگوین:
-ڕوونبوو‌نه‌وه‌ی پێست
تایبه‌تمه‌ندی دژه بەكتریایی هه‌نگوین یارمه‌تییه‌كی زۆری ڕوونبوونه‌وه و شه‌قبوونی پێست ده‌دات.
-دابه‌زاندنی كێش
هه‌نگوین ده‌بێته هۆی زیندەچالاکی جه‌سته و له ئاكامدا یارمه‌تییه‌كی باشی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.
-دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن
خواردنی ڕۆژانه‌ی هه‌نگوین كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر ڕێژه‌ی دژە ئۆكسیدانی ناو جه‌سته و دژایه‌تی چه‌وری زیاده‌ی خوێن ده‌كات.
-به‌هێزكردنی دڵ
توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه كه دژە ئۆكسیدانی ناو هه‌نگوین ڕێگری ده‌كات له لاوازی و ناسكبوو‌نه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان.
-به‌هێزكردنی زاكیره
هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندی دژه فشاری هه‌یه و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری دژە ئۆكسیدانی خانه‌كان، ببێته هۆی به‌هێزبوونی زاکیرە.
-خه‌وێكی ئاسووده
شه‌كری ناو هه‌نگوین ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی سیرۆتۆنین، ئه‌و هۆڕمۆنه ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی مێلاتۆنین و خه‌وێكی ئاسان و ئاسووده بۆ كه‌سه‌كه ده‌هێنێت.